پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : چین ، تایوان داگیر دەکا
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ووتارێکدا لە دانیشتنی "یەکەمی ئەمریکا" ووتی کە پاش ئەوەی ڕووسیا ئۆکراین داگیرکرد، نۆرەی چین ە و چین تایوان داگیر دەکا.
ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە نێوان لایەنگرانی ڕایگەیاند : "ئێمە دەوڵەتێکین کە ڕێگەمان دایە ڕووسیا کە ئۆکراین داگیر بکات و ئەگەر من فەرماندەی گشتی هێزەکان بامایە هەرگیزاوهەرگیز ئەمە ڕووی نەدەدا.. و داگیرکردنی تایوان لە لایەن چین ەوە، بە ئاسانی پێش بینی دەکرێ.»
ترامپ جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەفغانستان و هاووڵاتییانی ئەمریکی و ٨٥ ملیار دۆلار و پێشکەوتووترین کەل وپەلی نیزامی ، سەربازی ڕادەستی دوژمن کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە