پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە شەڕى ئۆکراین و ڕووسیا بە دەنگ هات
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆمارى پێشووى ئەمریکا بڵاوى کردەوە : من تاقە سەرۆککۆمارى سەدەى ٢١ـم کە ڕووسیا لە سەردەمى من هێرشى نەکردە سەر هیچ ووڵاتێک.
لە دەوڵەتەکەى من بە هۆى بەهێزبوونى ئەمریکا، دونیا ئاشتى بە خۆیەوە بینی. ئەمریکا ووڵاتێکى عاقڵ بوو، بەڵام ئێستا بووەتە ووڵاتێکى گەمژە.هەڵبەتە پووتین کەسێکى عاقڵە، بەڵام ئەو کارەى کە ناتۆ دەیکات، پێچەوانەى عاقڵایەتى و هۆشیارییە.
ئەوان دەڵێن گەمارۆ دەخەینە سەر ڕووسیا و بەمە سزاى دەدەین. من ٢٥ ساڵ لە ژێر گەمارۆدا بووم.
ئەمەش نیشاندەرى ئەوەیە کە سەرۆکەکانى ئێمە گەمژەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە