پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ یاسایەکی گرینگ لە دژی کۆمپانیاگەلی چینی واژوو دەکات
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا یاسایەکی واژوو کرد کە بەو پێیە کۆمپانیاگەلی چینی لە بۆرسەکانی ئەمریکا دەردەکرێن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، کۆشکی سپی ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی یاسایەکی واژوو کردووە کە بەو پێیە ئەگەر کۆمپانیاگەلی چینی کە لە حاڵی چالاکی لە ناو خاکی ئەمریکا ن نەگەنە ئەو ستانداردانەی کە لەبەرچاوگیراوی ئەم ووڵاتەیە لە تالارگەلی بۆرسە لە سەرتاسەری ئەمریکا بکرێن .
ئەم یاسایە دواهەمین هەوڵی دۆناڵد ترامپ ە بۆ گورز لێدان بە چین لە هەفتەکانی کۆتایی ئامادەبوونی وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا یە . لە کاتێک کە ترامپ چووەتە ناو کۆشکی سپی یەوە ، سیاسەتگەلێکی دوژمنکارانەی دژ بە چین گرتووەتە بەر کە زۆربەیان پەیوەندی بە سەرچاوەی کۆرۆنا ، تیجارەت ، دەریای چینی باشووری ، تایوان ، موسڵمانانی ئیغوور و هۆنگ کۆنگ ەوە دەبێت .
بە پێی ئەم یاسا نوێیە هەر کۆمپانیایەکی چینی کە نەتوانێت ستانداردگەلی ڕوونی تیجارەتی ئەمریکا بگرێتە بەر ناخرێتە ناو بۆرسەوە و یا خود ئەگەریش لە بۆرسەدا بێت ئەوە لەوێ دەردەکرێت . بەم شێوەیە ئەگەری دەرکردنی کۆمپانیاگەلی گەورەی چینی وەکوو عەلی بابا و پێترۆچین لە بۆرسەکانی ئەمریکاش بوونی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە