پەیامی کورد... دەیان هەزار خێزان زۆنگاوەكانی عیراقێان جێهێشتووە
وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند: لەمساڵدا بەهۆی وشكبونی ئاوەوە 68 هەزار خێزان لەناوچە زۆنگاوەكان كۆچیان كردوە.
جاسم فەلاحی بریكاری وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاندوە، كەمبونەوەی ئاو هۆكاری ئەو گۆڕانكاریە چاوەڕواننەكراوەیە كە وشكبونی زەویە كشتوكاڵیەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش بۆتە خۆی زیانگەیاندن بە 68%ی ئەو خاكەی كە بۆ كشتوكاڵ گونجاوە.
جاسم فەلاحی ئەوەشی خستەڕوو، كەمبونەوەی كشتوكاڵ بەو هۆیەوە وایكردوە كە پێوەرەكانی بە بیابانبون و خۆڵبارین زیاد بكەن هەروەها كۆچكردنی ناوخۆییش زیادیكردوەو هاووڵاتیان ناچار بوون خاكەكەیان بەجێبهێڵن بەهۆی كەمی ئاوی پێویستەوە.
بریكاری وەزارەتی ژینگەی عێراق لەبارەی ئامارەكانی بەردەستیانەوە باسی لەوە كردوە كە تەنها لە هاوینی ئەمساڵدا 68 هەزار خێزان ناوچە زۆنگاوەكانیان جێهێشتوە بەهۆی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێویان كە پێشتر ئەو خێزانانە پشتیان بە كشتوكاڵ و بەخێوكردنی گامێش و راوكردنی ماسی و پەلەوەر بەستبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە