پەیامی کورد… دانیمارک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینکیای ڕاگرت
دانیمارک بوو بەیەکەم وڵاتى ئەوروپى کە بەکارهێنانى ڤاکسینى ئەسترازینیکا هەڵپەسێرێت، ئەوەش بەهۆى هەبوونى کاریگەرییە لاوەکییەکانى ڤاگسینەکە لەسەر بەکارهێنەرانى.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سۆرن برۆسترۆم بەڕێوەبەرى دەستەى تەندروستى دانيمارك رایگەیاند: هەڵمەتى وەرگرتنى ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانمانەوە بەردەوامى هەیە، بەڵام لەمەودوا ڤاکسینى ئەسترازینیکا بەکارناهێنین.
بە وتەى سۆرن، تەندروستى دانیمارک گومانى هەیە لەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانى ڤاکسینەکە، سەرەڕاى ئەوەى کاریگەرییەکانیشى دەگمەنن و مەترسیدارن.
وەستاندنى بەکارهێنانى ڤاکسینى ئەسترازینیکا لە دانیمارک لە کاتیکدایە، پێشتر تەندروستى جیهانى و دەستەى دەرمانى ئەوروپى، گڵۆچى سەوزیان بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکە هەڵکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە