دەنگۆی متمانەدان بە حكوومەتی ئێستای عێراق ڕاستە و یاسا رێگر نییە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە

دەنگۆی متمانەدان بە حكوومەتی ئێستای عێراق ڕاستە و یاسا رێگر نییە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە

پەیامی کورد    ...    دەنگۆی متمانەدان بە حكوومەتی ئێستای عێراق ڕاستە و یاسا رێگر نییە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە .

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی متمانەدان بە حكوومەتی ئێستای عێراق، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لە ڕووی یاساییەوە ھیچ گرفتێك نییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە عادل عەبدۆلمەھدی ببێتەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق.

ڕێبوار ھادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "لە ڕووی یاساییەوە ھیچ كێشەیەك نییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە، چوونكە بە گوێرەی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق، ئەگەر سەرۆككۆمار پێشنیاز بكات و لەلایەن كۆتلە گەورەكانی نێو پەرلەمانەوە پشتگیری بكرێت، ئاساییە دووبارە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە".

سەرۆكی لیژنەی یاسایی گوتیشی: "بەدەر لەلایەنی یاسایی، من بە دووری دەزانم متمانە بە حكوومەت و سەرۆكوەزیران عادل عەبدۆلمەھدی بدرێتەوە، چوونكە ڕەوشی عێراق و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان، ئاستەنگن لە بەردەم یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا".

ھادی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "تا ئێستا ھیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دیاری نەكراوە، بەڵام ناچار ھەر دەبێ سەرۆكوەزیرانێكی دیكە بۆ عێراق دیاری بكرێت، سەرەڕای ئاستەنگەكانیش، ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی كابینەیەكی نوێی حكوومەت بەردەوامن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە