پەیامی کورد ... ئایا دژە گەنکردنی پلاستیک و کارتۆنەکان لە کاتی کڕین لە دۆخی کۆرۆنایی دا گرینگە ؟؟؟
ئەم ڕۆژانە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان ، یەکێک لە ئەو کارانەی کە زۆر ماندووکەرن و زۆربەی خەڵک ئەنجامی دەدەن ، شووشتن و دژەگەنکردنی پلاستیک و کارتۆنگەلی کڕینی کەل و پەلە . ئایا ئەم کارە گرینگە و دەبێ ئەنجام بدرێت ؟؟؟
بە پێی ڕاپۆرتێک ، زۆرێک لە خەڵک لە دوای کڕینی کەل و پەلی خواردەمەنی ئەوانە لە ماڵەوە دژە گەن دەکەن ، بەڵام هەموو کارناسانیک کە قسەیان کردووە دەڵێن کە دژە گەنکردن و شووشتنی دەستەکان بە دەست لێدانی هەر پاکێتێکی کەل و پەلی خواردەمەنی بە ڕاستی زۆر پێویست و گرینگ نییە . لەوانەیە ئەگەر بزانن کە هیچ یەک لەم کارناسانە ئەم کارە ئەنجام نادەن هەست بە ڕاەحەتی و ئارامی بکەن . ئەگەر خەیاڵتان بە دژەگەنکردنی پاکێتەکانی کەل و پەلی خواردەمەنی ئاسایی دەبێت دەی باشتر وایە لە کۆتایی دا بە ئاو و سابوون بەسەندە بکەن و لە بەکار هینانی دەرمانی دژە گەنکردنی کەڵک وەرمەگرن .
باشتروایە لەسەر دوور بوون لە تاکەکانی زیاتر ئاگادر بن نە وەک کەل و پەلی خواردەمەنی
زۆرێک لە خەڵک نیگەرانن کە لە کاتی کڕین لە ڕێگای پاکێتەکانی خواردەمەنییەوە یا خود تەنانەت کۆنتینەری سندووقدار ، ڤیرووسی کۆرۆنا لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە ماڵەوە . بەڵام هەموو کارناسان یەک دەنگ لە سەر ئەو باوەڕەن کە گەورەترین مەترسی کاتی دەستەبەر کردنی کەلو پەلی لە مارکێتەکان و لە پەنای خەڵکانی دیکەدا کە لەوانەیە تووشبووی ڤیرووسی کۆرۆنا بن . ئەنجێللا ڕامسۆسەن ، کارناسێکی ڤیرووس ناسی لە ناوەندی هەوکردن و ئەمنییەتی تەندرووستی لە زانکۆی تەندرووستی گشتی زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا دەڵێ : لە حاڵێکدا کە پەیوەندی لەگەڵ ڤیرووسەوە لە ڕێگای شوێنی پیسەوە ئەگەری زۆرە ، بەڵام زیاترین مەترسی بۆ گواستنەوەی ئەم ڤیرووسە لە ڕێگای هەناسەدانەوە ڕوودەدات کە لە کاتی نزیک بوونی کەسەکانی لەگەڵ یەکتردا ڕوودەدات .
زوو شتەکان تان بکڕن و بگەرێنەوە ماڵەکانتان .
دۆناڵد شافنێر ، میکرۆب ناسی کەل و پەلی خواردەمەنی و مامۆستای دیاری زانکۆی ڕاتگێرز لە ووتووێژێکدا لەگەڵ بیزنێس ئێشنایدەر ڕاسپاردە دەکات کە لە مارکیت و فرۆشگاگەلێک شت بکڕن کە لە کاتژمێرگەلێکی دیاریکراودا تەنیا بە چەند کەسێک ڕێگای چوونە ژوورەوە دەدەن و هەر بەم بۆنەوە ناهێڵن کە قەرەباڵغی درووست بکرێت . هەر چەن ئەم کارە لەوانەیە ببێتە هۆی بەدی هاتنی سەفێکی دوور و درێژ لە دەرەوەی مارکێت و فرۆشگاکان دا بەڵام بۆ پاراستنی نێوانی کەسەکان لە نا کۆمەڵگادا لە ناو فرۆشگا و مارکێتەکاندا باشترە ، لەو حاڵەتەدا شانسی تووشبوون تان بەم ڤیرووسە بە کەمترین ئاستی خۆی دەگات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە