پەیامی کورد ... دانیشتنی تایبەتی شەورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئێران
جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێ: ڕێژیمی ئێران بەهۆی سەرکوتی بەربڵاوی خەڵکی ئێران بەتایبەتی کچان و ژنان، شیاوی ئەوە نییە کە ئەندامی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ.
دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەمیشەیی و کاتی ئەو شەورایە و هەروەها بوونی شیرین عیبادی، پارێزەری ناسراوی ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئاشتی " نۆبڵ" و هەروەها نازەنین بونیادی، ئەکتەر و چالاکی مافی مرۆڤی بە ڕەچەڵەک ئێرانی و دانیشتووی ووڵاتی بەریتانیا، لە بنکەی شەورای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە شیاونەبوونی ئێران بۆ ئەندامیەتی لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن بەڕێوە چوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە