داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەنەوە

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەنەوە

پەیامی کورد... داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەنەوە

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مۆڵەتدانی چەک بە ئەلکترۆنی دەکەین و داوا دەکەین ئەو هاووڵاتیانەی پێویستیان بەچەک نییە ڕادەستی حکومەتی بکەنەوە.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: بنکەی پۆلیس تەرخان دەکەین هەر هاووڵاتییەک بیەوێت چەکەکەی ڕادەستی حکومەت بکاتەوە یاخود بیکاتە مۆڵەتە دەتوانێت لەو بنکەیە ڕادەستی بکاتەوەو هانی هاووڵاتییان دەدەین ئەوەی پێویستی بەچەک نییە ڕادەستی بکاتەوە.

وتیشی: شوێنەکانی چەک فرۆشتن داخران دواتر بەپێی ڕێنمایی ڕێک دەخرێنەوە مۆڵەتیان پێ دەدرێت و بە ئەلکترۆنی بە سەنتەرێکەوە دەبەسترێنەوە، بەپێی ڕێکارەکان مۆڵەت دەدرێت بەو هاووڵاتیی چەک هەڵدەگرێت، ئەم بابەتەی دیجیتاڵکردنە لە پرۆسەدایە و ڕەنگە دوو مانگێکی تری بوێت.

ڕێبەر ئەحمەد وتیشی: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین لەجیاتی دابەشکردنی چەک دەتوانن پەرتووکێک بدەنە ئەندامی حیزبەکانیان، بەداخەوە بەهۆی دۆخی نالەباری عێراق و هەرێمەوە هاووڵاتییان هەمووی چەکدار بوە ئەوکات خۆبەخشانە بەرگریان لە هەرێم کردوە ئەو چەکانە مۆڵەتدار نین ئێستا تا ڕادەیەک ئەو شەڕە نییە بۆیە پێویستە هاوکار بن و ڕادەستی بکەنەوە، ئەگەر حیزبەکانیش هاوکار بن ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە