پەیامی کورد ... دیار نەمانی کیم جوونگ بە شێوەی نائاسایی ئەمریکای بۆ هەموو شتێک ئامادە کردووە
بەرپرسانی ئەمریکی دیارنەمانی ڕابەری کۆریای باکوور ، کیم جوونگ ئوون یان کە زیاتر لە دوو هەفتەیە بێسەرشوێنە و لە ڕووداوە گشتییەکاندا بەشداری ناکات بە نائاسایی دەزانن .
بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی دیارنەمانی دوورودرێژی ڕابەری کۆریای باکوور ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەی هەر جۆرە پەرەپێدانێکی پەیوەندییە لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا
پۆمپێئۆ هەروەها ڕایگەیاند : ئەمریکا زیاتر لە دوو هەفتەیە کە هیچ زانیارییەکی دەربارەی ئامادەیی گشتی ڕابەری کۆریای باکوور بە دەست نەگەیشتووە . وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەم حاڵەتە شتێکی بێوێنە نییە ، بەڵام نائاساییە . ئێمە بەردەوام بە دیقەتەوە دۆخەکە چاودێری دەکەین و لە سەر ئەم بابەتە کار دەکەین کە بۆ هەر دۆخێک ئامادە بین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە