دەرکەوتنی سەنەدی نهێنی بەکارهێنانی چەکی فەڕەنسەوی لە دژی خەڵکی سڤیل لە شەڕی یەمەن

دەرکەوتنی سەنەدی نهێنی بەکارهێنانی چەکی فەڕەنسەوی لە دژی خەڵکی سڤیل لە شەڕی یەمەن

پەیامی کورد  ...    کەشف و دۆزینەوەی سەنەدگەلی نهێنی بەرگری فەڕەنسا سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی فەڕەنسەوی لە شەڕی یەمەن نیشان دەدات کە عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەم چەکانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی یەمەن و لە دژی خەڵکی سڤیل بە کاریان هێناوە .

ڕاپۆرتی ١٥ لاپەڕەیی دۆزراوە بە ناونیشانی " یەمەن ، دۆخی ئەمنییەتی " ، کە دەزگای زانیاری سەربازی فەڕەنسا لە بەرواری ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ بۆ ئێمانیئێل ماکرۆن نێردراوە نیشان دەدات کە ئەو چەکە فڕۆشراوانەی فەڕەنسا بە عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی عەرەبی لە هێرشە دەریاییەکان ، ئاسمانی و زەوینییەکان لە یەمەن بە کار هاتووە .

ئەم راپۆرتە لە حاڵێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە بەرواری ٢٠ی جانیوەری ٢٠١٩ ووتبووی : " من ئاگاداری ئەم شتانە نیم کە چەکی فەڕەنسەوی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی یەمەن بە کارهاتووە .

سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی فەڕەنسا لەم ڕاپۆرتە ئاگادار بووە بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەتی دەکاتەوە کە چەکی فەڕەنسەوی لە کوشتاری خەڵکی سڤیل لە یەمەن بە کار هاتووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە