٧ چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەبوکەماڵ کوژران.

٧ چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەبوکەماڵ کوژران.

پەیامی کورد   ...    ٧ چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەبووکەماڵ کوژران.

ڕۆژی شەممە ١٦ی مەی ٢٠٢٠، لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەکانی هێز و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و لەو هێرشەدا ٧ چەکدار کوژران.

بە پێی زانیارییەکان هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی "مەعیزلییە" کە لە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندایە و تا ئێستا هیچ کەس بە ئەستۆی نەگرتووە.

هەروەها بنکەکانی هێزەکانی نزیک لە ڕێژیمی ئێران لە دەورووبەری شاری "ئەبووکەماڵ"، لە نزیکی سنووری سووریا و عێراق بوردومان کرا.

هەروەها هاتووە کە لەو هێرشانەدا ٧ چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژراون و بەشێک لە بنکەی "مەعیزلییە" وێران کراوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەرەستەی نوێی نیزامی براوەتە ئەو بنکەیە.

لە سەرەتای دەستپێکی نائارامییەکان لە سووریەدا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ئەرتەشی ئیسرائیل بەشێوەی بەردەوام ناوچەگەلێکی لە خاکی سووریەدا بوردومان کردووە.

زۆرینەی ئامانجی ئەو هێرشانە بنکەکانی ئەرتەشی سووریە ، هێزە چەکدارە ئێرانییەکان و شەڕکەرەکانی حیزبوڵڵا لە خاکی سووریەدا بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە