دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران تا دێت زیاتر داوێنی حکوومەتی فاسدی ئەو ووڵاتە دەگرێتەوە

دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران تا دێت زیاتر داوێنی حکوومەتی فاسدی ئەو ووڵاتە دەگرێتەوە

پەیامی کورد    ...    بەرز کردنەوەی نرخی به‌نزین له‌ ئێران ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌چه‌ندین گەورە شاری ئەم ووڵاتە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی لە ڕێدایە و ئێستاش بەڕیوەدەچێت و تا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و ، هەر بەم هۆیەوە خۆپیشاندەرێکیش بە بەرکەوتنی گوللە بە سەریەوە گیانی لە دەست دەدات.
حكومه‌تی ئێران بڕیاری دا نرخی به‌نزین زیادبكات و مانگانه‌ش هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نها ٦٠ لیتر به‌نزین تێبكات، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، شیراز، مه‌شهه‌د، به‌نده‌ر عه‌باس، سیرجان و چه‌ند شارێكی دیكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو.
له‌ تارانی پایته‌ختی ئێرانیش، شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ راگرت و به‌ لێدانی هۆڕن ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و رێگاكانیان داخست.
له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن خان-ی سه‌ربه‌ تارانیش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو، گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا دروستبو. هه‌روه‌ك له‌ شاری سیرجان-ی سه‌ربه‌ پارێزگای كرمان، به‌هه‌مانشێوه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و ئاڵۆزی دروستبوو، باس له‌ كوژرانی خۆپیشانده‌رێكیش به‌ گولله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت.
شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌هواز و شیراز و ئێسفەهان ، تاران و بەندەرعەباس زۆرترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی تێدابوو، هه‌ربۆیه‌ حكومه‌ت ناچاربوو خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت رابگرێت. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە