پەیامی کورد ... هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " دواهەمین ئۆپراسیۆنیان لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەست پێکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسی ڕاگەیاندنین هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە زیاتر لە کوردەکان پێکهاتوون ، شەوی ڕابردوو لە ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : لە دوای دەرچوونی دواهەمین گرووپی سڤیل ، هێزەکان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە بە کاتی مەحەللی بە داوی دواهەمین خاڵی بن کۆنترۆڵی داعش لە کەنارەی ڕۆژهەلاتی ڕووباری فورات جووڵەیان کرد .
مۆستەفا بالی لەم ووتووێژەدا هەروەها ڕایگەیاند : لەم ناوچەیەدا تەنیا تیرۆریستەکان ماون و ئەم بەرەنگاربوونەوەیە تا کۆتایی تەواوی تیرۆریستان و ئازاد کردنی گوندی باغووز بەردەوام دەبێت .
هەروەها ووتی : ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بە چەکی قورس دەست پێدەکات و وا چاوەڕوان دەکرێت تێکهەڵچوونی قورسترمان لە پێش دا بێت .
بالی ووتی : دواهەمین گرووپ لە خەڵکی سڤیل ڕۆژی هەینی پێش دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنەکە لەم ناوچەیە دەرچوونە .
میدیاکانین سووریا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند سەدان کەس کە زیاتریان ژن و منداڵ بوون لە دواهەمین ناوچەی بن کۆنترۆڵی داعش دا دەرچوونە و هەموویان بە تەواوی کۆنترۆڵ کراون و هەوەها پیاوانیش بە جودا لێکۆلینەوەیان لێکرا .
لە نێوان ئەو کەسانەی کە جیا کرابوونەوە لەم ناوچەیەدا ، ژمارەیەک کەسی بە ڕەگەز خەڵکی ووڵاتی ڕووسیا ، ئەندۆنێزی و ئازەربایجان یش هەبوون .
ئەو خەڵکەی کە لە ناوچەکە دەرچوون ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش هێشتا لەم ناوچەیە پەنایان گرتووە و تا ئاستی مردن ئامادەی شەڕ کردنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە