سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل(مووساد) دەڵێت، سەداسەد دلنیا بووینەتەوە کە ئێران پیلانی دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی هەیە.
یۆسی کۆهێن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی مووساد جەخت دەکاتەوە، کە کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دوو بژاردەی لەبەردەمە. یان دەبێ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هەموار بکرێتەوە. یان ئەوەی کە هەڵبوەشێتەوە.
یۆسی کوهێن لە کۆبوونەوەیەکی داخراو لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، تەراتێن و دەستوەردانەکانی ئێرانی بۆ سەر ناوچەکە وەک ئەنجامێکی رێککەوتنی ئێران وەسف کردووە.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی مووساد لە کاتیکدا بڵاو دەبێتەوە، کە وادەی دیاریکراو لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەموارکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە