دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا دەربارەی سیخوڕی ژنێکی چینی هۆشداری دەدات

دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا دەربارەی سیخوڕی ژنێکی چینی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد      ...   دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا دەربارەی سیخوڕی ژنێکی چینی هۆشداری دەدات .

دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا دەربارەی سیخوڕی کردن ژنێکی چینی لە سەر نوێنەرانی پەرلەمان هۆشداری دەدات .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە زاری ڕۆیتەرز، نەهاد و دامەزراوە هەواڵگری و ئەمنییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بەناوبانگ بە  MI5  یاسا داڕێژەران هۆشداری داوە کە حێزبی کۆمینیستی چین ژنێکیان بە سەپاندنی هێزو سۆڵتەی خۆی لە سەر ئەندامانی پەرلەمانی دامەزراندووە . لەم نامەیەدا ، ناوی ئەو سیخوڕە چینی یە کریستین لی ڕاگەێندراوە .

MI5  هۆشداری یەک و وێنەیەکی لەم ژنە هەناردووە کە تییدا هاتووە کە ئەو لە لایەن حێزبی کۆمینیستی چین ەوە دەستوەردانی لە چالاکییە دەستوەردەرییە سیاسییەکان لە بەریتانیا هەبووە .

لیندسی هۆیل ، سەرۆکی پەرلەمان کە ئەم هۆشدارییەی بە یاساداڕێژەران ڕاگەیاندووە ووتی کە MI5  زانیویەتی کە " لی " هاوکاری و یارمەتیگەلی ماڵی و دارایی بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی لە لایەن هاوولاتیانی بیانی جێگیر لە هۆنگ کۆنگ و چین ئاسانکاری بۆ کردووە .

وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا سەرەڕای ڕاگەیاندنی جیددی بوونی ئم هۆشدارییە ووتوویەتی هێشتا بەڵگەی پێویست بۆ تاوانبار کردنی ئەم ژنە چینی یە لە بەردەستدا نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە