پەیامی کورد ... دۆزینەوەی مووشەکی جۆری کاتیووشا ئامادەی هاوێشتن بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕۆژی هەینی لە دۆزینەوەی مووشەکی ئامادەی هاوێشتن بەرەو ناوچەی ئەمنییەتی سەوزی بەغدا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم فەرماندەییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : یەکەکانی تایبەتی ئەمنییەتی ئەمڕۆ هەەینی ١٠ی جووڵای ٢٠٢٠ مووشەکێکی ئامادەکراو بۆ هاوێشتنیان لە جۆری کاتیووشا دۆزیوەتەوە کە بەرەو ناوچەی ئەمنییەتی سەوزی بەغدا لە ناوچەی الرصافەی بەغدا نیشانەی گرتبوو .
ئەم فەرماندەییە هەروەها ڕایگەیاندووە : ئەم مووشەکە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دا دۆزراوەتەوە و بێ هیچ زەرەرو زیان و ڕووداوێک پووچەلکراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە