دۆزینەوەی نیو میلیۆن دۆلار و گەڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی

دۆزینەوەی نیو میلیۆن دۆلار و گەڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی

پەیامی کورد  ...  گەنجێکی ئەرجەنتینی لە دوای دۆزینەوەی نیو میلیۆن دۆلار و گەڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی لە جیاتی مزگێنی ، داوای پێدانی کار ی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " پێرفیل " خۆزێ سانچێز ، ئەو کەسەی کە پارەکەی دۆزیبووەوە لەگەڵ هاوڕێیە کچەکەی و دوو منداڵ لە باڵەخانەیەکی بە کرێ دا ژیان دەکەن و هیچ داهاتێکی دیاریکراویان نییە . ئەو پیاوێکی بینی کە بە تەلەفۆن قسەی دەکرد و کاتێک سواری ئۆتۆمبێلەکەی بوو جانتاکەی لە سەر شەقام بە جێهێشت ، ئەو هەوڵیدا تاکوو پیاوەکە ئاگادار بکاتەوە ، بەڵام ئەو تێنەگەیشت .

ئەم گەنجە لە دوای کردنەوەی جانتاکە بینی کە لە ناو جانتاکە نیو میلیۆن دۆلار پارەی کاش هەیە . بەڵام هیچ کات تا بە ئەو کاتە لە ژیانی دا ئەم هەموو پارەی نەدیوە .

ئەو هەواڵ بە پۆلیس دەدات بەڵام کەسێک ووڵامی تەلەفۆنەکەی ناداتەوە . ئەو دواتر لە ڕادیۆی مەحەللی دا داوای کرد تاکوو یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی کە خاوەن ی پارەکە بدۆزێتەوە . دواتر ئەو کەسەی کە پارەکەی وون کردبوو و تاجیر و بازرگان بوو لەگەڵ سانچێز دا چوپێکەوتنی کرد و جانتای پڕ لە پارەکەی خۆی وەرگرتەوە .

سانچێز داوای لەم بازرگانە کرد کە کاری پێ بدات و لە شێونێک دایبمەزرێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە