پەیامی کورد ... دۆزینەوەی تابوتێکی ناوازەی ژنێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا
شوێنەوارناسەکان کە گۆڕستانێکی دێرینیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا هەڵکەندووە، تابوتێکی ڕۆمانیایی مۆرکراو و تاڵان نەکراویان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەمی زایینی.
ئەم تابوتە کە لە بەردی ئاهەکین درووستکراوە، بە بەکارهێنانی هەشت گیرەی کانزای مۆر کراوە و ناوەڕۆکەکەی لە ژێر قاپێکی بەردی ئەستووردا شاردراوەتەوە کە کێشی ٧٧٠ کیلۆگرام بووە.
بە بڕوای شوێنەوارناسەکان وا دیارە پاشماوەی ژنێکی ئاغا و ئەشراف زادە لەم تابوتەدا بە خاک سپێردرابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە