پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوو نامەی تووند دا هۆشداری دەداتە تورکیا
ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ ووته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داوا له توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانیان رابگرن و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌كات هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بنێن.
ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی توركیا ده‌ستدرێژییه‌كانیان بۆ سه‌ر خاكی عیراق چه‌ندباره ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه حكومه‌ت ئه‌و كارانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه زیان به په‌یوه‌ندی به‌هێز و درێژه‌كه‌ى نێوان گه‌لى هه‌ردوو ووڵات ده‌گه‌ێنن
هه‌روه‌ها به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه داواده‌كات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی توركیا رابگیرێن، كه زیان به ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ده‌گه‌ێنن و ده‌ستدرێژین بۆسه‌ر سه‌روه‌ری و گیان و سه‌روماڵى عیراقییه‌كان. ده‌شڵێت "حكوومه‌تی عیراق دوو نامه‌ی فه‌رمی به زمانێكی تووند راده‌ستى باڵیۆزی توركیا كردوه و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه بۆ چه‌سپاندنی مافی عیراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و وه‌ستاندنیان په‌نا بۆ چوارچێوه‌ی یاسایی و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بات".
ووته‌بێژه‌كه ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، له هه‌ر كاره‌ساتێكی مرۆیی و ماددیدا توركیا به‌رپرسیاریەتی یاسایی و ره‌وشتی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌و ده‌ستدرێژیانه به‌زاندنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و ئاسایشی گه‌له‌كه‌یه‌تی، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش كراوه هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه بنێت و پشتیوانی له مافی عیراق بۆ پارێزگاری له خاكه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە