پەیاما کورد ـ شاندی هاوبەشی فەتح و دەوڵەتی قانوون لەگەل شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونەوە و بەرپرسێکی پارتیش دانیشتنەکە ئەرێنی وەسف دەکات.
ئەمڕؤ شەممە 7\7\2018 دانیشتنی نێوان پارتی دیموکرات و شاندی هاوبەشی فەتح و دەوڵەتی قانوون لە هەولێر بەڕێوە چوو و فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکرات لە پریس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە ” ئەم دانیشتنە هاوبەشە هەنگاوێکی باش و ئیجابی بووە“.
فازڵ میرانی، هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، ئاشکراشی کرد، کە ئەو شاندە دەچێتە سلێمانی و لایەنە سیاسییەکانی سلێمانیش دانیشتنیان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە