پەیامی کورد... پێشنیاری پارلمانی فەرانسە بۆ کشانەوەی باڵوێزخانەکانیان لە ئێران
پارلمانی فەرانسە پێشنیاری بە ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا کردووە کە باڵوێزخانەکانیان لە ئێران بکشێننەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٤١٤ی جەنیوەری، پارلمانی فەرانسە ڕایگەیاند کە کۆمیتەی کاروبار و بەرگری لە دەوڵەتی فەرانسە، لە درێژەی پاڵپشتییە جیهانییەکان لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران دژی ڕێژیم، پێشنیاری بە ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا کردووە کە هەوڵ بدەن باڵوێزخانەکانیان لە ئێران بکشێننەوە و پشتیوانی لە گەلانی ئێران بکەن و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕێژیمەوە بەسەر خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراو، مەحکووم بکەن.
کۆمیتەی کاروبار و بەرگری لە دەوڵەتی فەرانسە ڕایگەیاند، دەبێ هەموو جۆرە گوشارێک بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی کۆتایی بە جینایەتەکانی بەرامبەر بە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران بێنێت و ئەگەر باڵوێزخانەی وڵاتان لە ئێران بکشێنەوە ئیتر کۆماری ئیسلامی هیچ جێگە و پێگەیەکی نێودەوڵەتیی نامێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە