پەیامی کورد ... هۆشداری : ئێران ٢٤ تاکوو ٣٦ کاتژمێر ی داهاتوو تۆڵە دەستێنێ .
نیگەرانی ئێمە مووشەکە بالیستیکییەکانی ئێرانە
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە : لەگەڵ کۆتایی هاتنی مەراسیمی ناشتنی قاسم سلێمانی ، ٢٤ تاکوو ٣٦ کاتژمێری داهاتوو دەتوانێ بەدەر بکەوێت کە ئایا ئێران نییەتی ئەوەی هەیە هەڕەشەکانی خۆی بۆ تۆڵەی خوێنی قاسم سلێمانی بە ئەنجام بگەێنێت یا خود نە .
هەروەها ڕایدەگەێنێت نیگەرانی سەرەکی ئێمە مووشەکە بالیستیکییەکانی ئێرانە . ئەم مووشەکانە تاکوو ئێستا بۆ سەکۆوەکانی هاوێشتن نەگوازراونەتەوە ، بەڵام دۆخی هۆشداری زۆر زیادی کردووە بە شێوەیەک کە بە هەموو جۆرێک ئامادەی جووڵەکردنن و دەتوانن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەژمارێکی زۆر بەرچاو بهاوێژرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە