وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پەیامی کورد   ...   جۆرج ئاریازا، وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریكا بژادەی سەربازی دژبە ڤەنزۆئێلا هەڵبژێرێت، بەرپەرچی دەدەنەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جۆرج ئاریازا لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا دژبە هەڵوێستی ئەمریكا لە ئاست ڤەنزۆئێلادا لێدوانی دا و ڕایگەیاند کە بەرپەرچی هەر جۆرە پەلامارێكی چەكداری دەدەنەوە لە لایەن ئەمریكاوە بكرێتە سەریان و ووتی، “ئێمە ئامادەی هەر جۆرە سیناریۆیەكین، بەڵام بەرلە هەموو شتێك متمانەمان بە دیپلۆماسییەتە”.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا جەختیكردەوە كە ووڵاتەکەی لایەنگری ئاشتییە و دەیانەوێت لەگەڵ هەمووان باس لە ئاشتی بكەن و ووتی، “ئەگەر ئەمریكا بژاردەی سەربازی هەڵبژێرێت، ئێمەش هێزی چەكدارمان هەیە، گەلی میلیشیامان هەیە، گەلمان هەیە. ئێمە تەنها ئامادەی بەرگری و خۆڕاگری نین، بەڵكو ئامادەی سەركەوتنین و ئامادەین سەربكەوین بەسەر هەر هێزێكدا هەرچەندیش بەهێزبێت”.

هەروەها جۆرج ئاریازا باسی لەوەش كرد ڕەنگە ژمارەی پسپۆڕە سەربازە ڕووسییەكان لە ڤەنزۆئێلا زیاتر بكرێن و ووتی، “لەئێستادا لە ڤەنزۆئێلا كۆمیسیۆنی پسپۆڕەكان هەیە. بێگومان دەكرێت ئەم كۆمیسیۆنە فراوانتر بكرێت”.

شایەنی باسە وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا هەروەها ڕایگەیاند، هیوادارن بتوانن بەپشتیوانیی ڕووسیا و چین چارەسەر بۆ كێشەی گواستنەوەی پارە بدۆزنەوە بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە