پەیامی کورد... زیا تر لە ٥٠ شارەزا و دروستکەری بۆمبی بەرمیلی لە سووریاوە چوونەتە ڕووسیا
دەسەڵاتدارانی ئەورووپا ڕایانگەیاندووە، زیا تر لە ٥٠ شارەزا و تەکنیک کاری بۆمبی بەرمیلی لە سووریاوە چوونەتە ڕووسیا بۆ پاڵپشتیکردنی سوپای ڕووسیا لە جەنگی سەر ئۆکراینا.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ئەفسەرانی هەواڵگری ئەورووپاوە گواستوویەتییەوە، زیاتر لە ٥٠ شارەزا و دروستکەری بۆمبی بەرمیلی لە سووریا چوونەتە ڕووسیا کە سەرجەمیان شارەزا و ئەزموونداری دروستکردنی بۆمبی بەرمیلی بوون لە سووریا کە ڕژێمی ئەو وڵاتە لەمیانەی جەنگی ناوخۆیی دەیان ساڵە بەکاری هێناوە و دەیان شاری وێران کرد و کارەساتی دروست کرد.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە گومان دەکرێت لەلایەن ڕووسیاوە بەکار بهێنرێن بۆ دروستکردنی بۆمبی بەرمیلی بە مەبەستی بەکارهێنانی لە جەنگی سەر ئۆکراینا.
هەر بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە پێ ناچێت بۆمبی بەرمیلی وەک ئەوەی ڕژێمی سووریا سوودی لێوەرگرت لە جەنگی ناوخۆیی دا، لە جەنگی ئۆکراینا بۆ سوپای ڕووسیا سوودی هەبێت، چونکە سوپای ئۆکراینا خاوەنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی و چەندین چەکی پێشکەوتووە کە دەتوانێت ئەو هەلیکۆپتەرانە بخاتە خوارەوە کە هەڵگری بۆمبی بەرمیلین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە