پەیامی کورد ... " مەحموود عێزەت " قائیم مقامی ئێخوان المسلمین لە میسڕ دەست بەسەر کرا
میدیاکانی میسڕی ڕایانگەیاند : هێزەکانی ئەمنییەتی " مەحموود عێزەت " لە ڕابەرانی گرووپی ئێخوان المسلمین و قائیم مقامی ئەم کۆمەڵەیە و بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەویان دەست بەسەر کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک مەحموود عێزەت بە دەستی هێزەکانی ئەمنییەتی میسڕ لە یەکێک لە کۆڵانەکانی قاهیرەی نوێ دەست بەسەر کراوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی میسڕی ، ئەو لە آوقەیەک لە ناوچەی قاهیرەی نوێ خۆحەشار دابوو کە لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی و لە دوای بەدەست گەیشتنی زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەو دەستبەسەر کرا .
لە بەیاننامەی وەزارەتی ووڵاتی میسڕ دا هاتووە : لە شوێنی دەست بەسەر کردنی ئەویش ژمارەیەک تەلەفۆنی مۆبایل و کۆمپیۆتەر دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە .
لەم بەیاننامەیەدا لە مەحموود عێزەت وەکوو بەرپرسی یەکەمی دامەزراندنی جەناح و لایەنی چەکدارانەی ئێخوان المسلمین و بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنەکانی تێرۆریستی و تێکدەرانە لە دوای شۆڕشی ٣٠ جوون ەوە ناو بردراوە .
ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها مەحموود عێزەت ی بە تێرۆری هێشام بەرەکات دادستانی پێشووی میسڕ ، تێرۆری سەرتیپ وائیل طاحوون ، تێرۆری سەرتیپ عادل ڕەجایی ، تێرۆری زەکەریا عەبدۆلعەزیز لە ئەفسەران و ژەنەڕاڵەکانی ئەرتەشی میسڕ و هەروەها تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو لە ئەنستیتووتی ئەم وولاتە لە ئۆسۆستی ٢٠١٦ تاوانبار کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە