پەیامی کورد... درۆنێك لەنزیك هێزەكانی پێشمەرگە لەهەولێر كەوتەخوارەوە
شەوی ڕابردوو درۆنێك لە نزیك هێزەكانی پێشمەرگە لە زوورگەزراو لە سنووری پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە و كەوتنە خوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی لێ نەكەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەك لەناو هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری زوورگەزراو لە میحوەری پێنج راگەیاند: شەوی رابردوو درۆنێك لە ناوچەی زوورگەزراو بەسەر ئاسمانی ناوچەكە سووڕاوەتەوە و هێزەكانی پێشمەرگەش چاودێرییان كردووە و لەوكاتەدا كەوتووەتە خوارەوە.
وتیشی: بەدواداچوونمان كردووە درۆنەكە هی هێزەكانی هاوپەیمانان نییە و لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستانەوە هەڵگیراوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە، تا ئێستاش روون نییە درۆنەكە هی چ وڵاتێكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە