پەیامی کورد ... باوەڕپێهێنان و متمانە بەخشینی تەواوی ئەمریکا بە ئیسرائیل لە بەرامبەر بە جمووجووڵە شەڕئەنگێزەکانی ئێران
ئەمریکا باوەڕی تەوای دا کە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل هاوکاری دەکات . بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بە دەرچوونی هێزەکانی لە سووریا . هەوادارە ئیسرائیلییەکانی خۆی نیگەران کردبوو کە ئێران لە بۆشایی هێزی بەکار هێناوە و هەڕەشەیەکە لە دژی ئیسرائیل .
مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لەدوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، ووتی کە ووڵاتەکەی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سووریا و هەروەها لە ڕووبەووبوونە لەگەڵ ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ ئیسرائیل هاوکاری دەکات .
بڕیاری دۆناڵد ترامپ بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بە ڕەخنەی سیاسەتمەدارانی ئەمریکی بەرەوڕوو بووەوە کە دەیانووت ئەم بڕیارە دەبێتە هۆکاری کەوتنە بەر مەترسی ئیسرائیل .
قسەکانی پۆمپێئۆ ووڵامێکە بۆ ئەم نیگەرانیانە .
پۆمپێئۆ ووتی :" بڕیاری سەرۆککۆماری سەبارەت بە سووریا بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکارییەک لە هاوکارییەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ ئیسرائیل بەدی ناکات ."
ئە ووتی کە ئەمریکا لە دژایەتی لەگەڵ داعشدا لەگەڵ ئیسرائیل هاوکاری دەکات و بەردەوامی دا : " هەوڵەکانمان بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ شەڕئەنگێزییەکای ئێرانیش بەردەوامە .
بە ووتەی پۆمپێئۆ ، ئەمریکا هەروەها خۆی بەرامبەر بە ئەمنییەت و سەقامگیری ئیسرائی و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرپرس دەزانێت .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یش لە دوای ئەم دیدارەدا ووتی کە ئامادەیە سەبارەت بە پیلانەکانی بۆ زیادکردنی هاوکارییە زانیارییەکان و ئۆپراسیۆنیەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی قسە بکات تا بتوانن بەر بە " ڕەفتارە شەڕئەگێزەکانی " ئێران بگرن .
هەردوو بەرپرسی ئیسرائیلی و ئەمریکی بۆ بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری " ژائێر بوولسۆنارۆ " سەفەری برازیلیایان کردبوو و دیدارەکەیان لە پەنای ئەم مەراسیمەدا بوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە