پەیامی کورد ... تۆمارکرانی ٢٠ بوومەلەرزە لە عێراقدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرایكرد: ته‌نها مانگی رابردوو ٢٠ بومه‌له‌رزه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق تۆماركراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ته‌نها له مانگى ١٢ی ساڵى رابردوو له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ٢٠ بومه‌له‌رزه تۆماركراون هه‌ریه‌كه‌یان به گوڕى جیاجیا.
رونیشكراوه‌ته‌وه: زۆرینه‌ی بومه‌له‌رزه‌كان له‌ناوچه‌كانی مه‌نده‌لی، خانه‌قین، به‌دره، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر تۆماركراون.
كه‌شناسی عێراق باسى له‌وه‌شكردوه: جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر سنوره‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ وه‌ك ئێران، توركیا و كوه‌یت چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ى تر تۆمار كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە