بە ئامادەبوونی سەرۆک مه‌سعود بارزانی له وتاره‌کەیدا كه لایه‌نگرانی پارتی به ئاڵای زه‌رد و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و وێنه و دروشمی ده‌یان كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ ئاماده‌بووان ڕایگه‌یاند "له‌م ڕۆژه‌دا پیرۆزه‌دا كه ساڵی پار بڕیارتان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆتان دا و مێژووتان تۆماركرد، پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌تان لێ ده‌كه‌م و سوپاسی خۆڕاگرییتان ده‌كه‌م، ئه‌و په‌نجانه‌تان ماچ ده‌كه‌م كه ئه‌و ڕۆژه‌تان مۆركرد".
سه‌رۆكی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ، مه‌سعود بارزانی گوتیشی: "مافێكی یاسایی و سروشتی هه‌ر گه‌لێكه كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، ئێوه‌ش ساڵی پار له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ بڕیارتان له چاره‌نووسی خۆتان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه خراپ ته‌فسیر كرا، ده‌بوایە پرسیار له ئێوه‌بكرێت كه بۆچی ئه‌و بڕیاره‌تان دا و ده‌ردی ئێوه چییه، تاوان نه‌بوو خه‌ڵكێك بڵێت من ده‌مه‌وێت ئاوا بژیم، ده‌بوایە په‌نا ببه‌ن بۆ دیالۆگ، به‌ڵام به‌داخه‌وه سوودی خراپ له‌و رۆژه بینرا".
مەسعود بارزانی له‌درێژه‌ی وتارەکەیدا گوتی: "ئێمه خیلافی ده‌ستوور هه‌نگاومان نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێكرابا په‌نامان نه‌ده‌برد بۆ ریفراندۆم، به‌ڵام هه‌موو ده‌رگایه‌كیان داخست و هیچ ئومێدێكیان نه‌هێشت كه شه‌ریك بین".
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "له‌وه‌ش ده‌رچوو كه سزامان بده‌ن، له‌هه‌موو سنووره‌كان تێپه‌ڕین و ویستییان ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن، كه‌رامه‌تی ئێمه بشكێنین و بۆیه بڕیارمان دا بمرین و نه‌هێڵێن كه‌رامه‌ت و ئیراده‌ی ئێمه بشكێت".
سوپاس بۆ ئێوەی خۆڕاگر، سوپاس بۆ دڵسۆزی و وەفاداری ئێوە، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان. ئەم ئەزموونەش وەکوو هەموو ئەزموونەکانی پێشتر، دەرکەوت کە بە ئاسن و ئاگر، بە شەڕ چارەسەری کێشەی کورد ناکرێ، دەبێ بە لێکتێگەیشتن و بڕوای هاوبەش و گفتوگۆ بێت، دەبێ بە ڕێزلێکگرتن بێت، ئێمە ئەوکاتە و ئێستا و لە ئایندەش داکۆکی لەسەر بژاردەی خۆمان دەکەین کە ئاشتی و درێژکردنی دەستی برایەتییە بۆ هەموو لایەک.
ئێمە ئەو بەڵێنەتان پێ دەدەین کە هەمیشە لەگەڵتاندا ڕاستگۆ بین. بەڵێنتان پێ دەدەین، ئەگەر کەرامەت و ئیرادە و سەروەریی ئێوە کەوتە مەترسی، مردن هەڵبژێرین و بەرگریتان لێ بکەین. پەیمانتان دەدەینێ هەرچی پێمان بکرێ بۆ خزمەتی ئێوە درێغی نەکەین.
لە کۆتاییدا سڵاوی گەرم دەنێرم بۆ ئێوەی خۆشەویست و خۆڕاگر
سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان
سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان
داواتان لێدەکەم بڕواتان بەخۆتان و ئایندەی خۆتان هەبێت
بڕواتان بە سەرکەوتنی گەورە هەبێت
بڕواتان بە پێشمەرگە قارەمانەکانتان هەبێ
دەبێ هەمیشە ئامادەبین بەرەو پێشەوە بچین و خۆ نەچەمێنین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە