ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە هەرچی زووە هێزەکانی خۆیان لە کەنداوی فارس دەرخەن

ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە هەرچی زووە هێزەکانی خۆیان لە کەنداوی فارس دەرخەن

پەیامی کورد   ...   فەرماندەی هێزەکانی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا دەبێ لە داهاتوویەکی نزیکدا و هەرچی زووە ناوچەی کەنداوی فارس بە جێ بهێڵن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی ، فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : ئەمنییەتێکی باش لە ناوچەی کەنداوی فارس حاکمە و ئامادەبوونی ئەمریکییەکان و کەسانی دیکە لە ناوچەی کەنداوی فارس نەمایشێکە تاکوو ووڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بدۆشن . ئەوان لە داهاتوویەکی نزیک و هەرچی زووە دەبێ ناوچەی کەنداوی فارس بەجێبهێڵن .

حسێن خانزادی جەختی کردەوە کەنداوی فارس بەشێک لە ناسنامەی نەتەوەیی و دەماری مێژووی نیزامی ئیسلامی ئێران ، نەتەوەی شەریف و ناوچەکەیە و ناوی کەنداوی فارس مانایەکی زۆر پڕبەهای هەیە کە دەماری لە مێژوودایە .

فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ناونیشان و کارکەردەکانی کەنداوی فارس بۆ کاۆماری ئیسلامی ئێران گرینگییەکی بەرچاوی هەیە و کەنداوی فارس ناوەندی دونیایە و تەنانەت هەندێک پێی خۆیان زیاتر دەهاوێژن و ڕایدەگەێنێ کە کەنداوی فارس ، ناوەندی دۆنیایە .

ئەو هەروەها دەڵێ : کەنداوی فارس لە بواری ووزە ، پێگەی ژێئۆپۆلیتیکی و مەسیری تێپەڕینی بۆ دونیا ، ناوچە و کۆماری ئیسلامی گرینگییەکی بەرچاوی هەیە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە