لەشکری سووریا ئامادەکاری بۆ شەڕێکی بەرفراوان دەکات و ئەمریکا هۆشداری توند دەدات

لەشکری سووریا ئامادەکاری بۆ شەڕێکی بەرفراوان دەکات و ئەمریکا هۆشداری توند دەدات

لەشکری سووریا ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە، بۆئەنجامدانی هێرشی سەربازی فراوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتە، کە لەئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارە یاخیبووەکاندایە. ئەم هەنگاوەی حکومەتی سووریا ڕەنگە ببێتەهۆی زیاتركردنی گرژییە سەربازییەکان و فراوانکردنی زیاتری ململانێیەکە لەسووریادا.
شەممەی ڕابردوو ویلایەتەیەکگرتووەکانی، ئەمریکا هۆشداریدا بەحکومەتی سووریا کە ئەگەر هەر پێشێلکاریەك ئەنجام بدات، لە ناوچەی ئاگربەست ئەوا ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەگرتنەبەری"ڕێوشوێنی توند و گونجاو"وەڵامی دەداتەوە.

فەرماندەیەکی ناو ئەو هاوپەمانییە سەربازییەی کە لەسوریا پشتیوانی حکومەتی سووریا دەکات، ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە"لەشكری حکومەتی سووریا هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە تەواوکردووەو حکومەتی سووریا ئێستا بەهێز و بەتوانایەو خۆی هەموو هێرشە سەربازیەکان ئەنجام دەدات".

بەڵام فەرماندەیەکی چەکدارە ئۆپۆزسیۆنه‌كان لە دەرعا بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە هیچ ئاماژەیەکی ئامادەکاری سەربازی حکومەتی سوریا بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی لەوجۆرە بوونی نیە و حکومەتی سوریای تۆمەتبارکردووە بە بەڕێوەبردنی شەڕێکی سایکۆلۆجی لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی دەورووبەری دیمەشق و باکوری شاری حومس لە لایەن حکومەتی سووریاوە بە پشتیوان سەربازی ئێران و ڕووسیا، حکومەتی سووریا سەرنجی خستووەتەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارە یاخیبوەکان و حکومەتی سووریا بەڵێنیداوە تەواوی سووریا بخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

باشوری ڕۆژئاوای سوریا جێی نیگەرانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە ساڵی پار بەڕێککەوتن لەگەڵ ئۆردن و بەشار ئەسەد، ناوچەی داماڵراوی سەربازییان پێكهێنا ئەمەش بەشێوەیەکی سەرەکی ئەو ناوچانەی دەگرێتەوە کەنزیك بوون لەسنوری ئیسرائیلەوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە