فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان : دۆخەکە بەرەو حاڵەتی مەترسیدارتر بوون دەڕوات

فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان  :   دۆخەکە بەرەو حاڵەتی مەترسیدارتر بوون دەڕوات

پەیامی کورد      ...     فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان  :   دۆخەکە بەرەو حاڵەتی مەترسیدارتر بوون دەڕوات .

فەرماندە ئەرتەش لۆبنان ڕایگەیاند دۆخی ئەم ووڵاتە بەرەو مەترسیداربوون و خراپتر بوون دەروات و کاروبارەکان بەرەو تووندتربوونی ئاڵۆزییەکان جوولە دەکات .

جۆزێف عۆن فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان ڕایگەیاند دۆخی ئەم ووڵاتە لە حاڵی خراپتر بوونە و   کاروبارەکان بەرەو تووندتربوونی ئاڵۆزییەکان جوولە دەکات بەڵام ئێمە لە بەرامبەر چارەنووسی سیاسی و کۆمەلایەتی پڕ لە کێشە و ئاڵۆزەوە بەرەوڕووین .

عۆن ڕایگەیاند : بەرپرسیاریەتی ئەرتەش لەم قۆناغەدا زۆر قورس ە و بەڵام دەبێ ئێمە پارێزگاری لە ئەمنییەت و سەقامگیری نیشتینامی و نەتەوەیمان بکەین و ببینە بەربەست لە بەرامبەر ڕوودانی گێرەشێوێنی و ئاڵۆزی لە ووڵاتدا

فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان هەروەها ووتی : ئەمنییەتی ووڵات هێڵی سووری ئێمەیە و ئەرتەش ئیزنی ئەوە نادات تاکوو لەگەڵ ئەمنییەتی ئێمە یا هەر ناوچەیەکی دیکە یاری بکرێت .

هەروەها ووتی : لە سێبەری خراپی دۆخەکە ، ڕەنج و ئازاری خەڵکی لۆبنان لەوانەش سەربازان لە بوارە جیاوازەکاندا زیاتر دەبێت .

لۆبنان کێشەیەکی زۆر قورسی ئابووری هەیە کە بانکی جیهانی ئەمەی بە یەکێک لە خراپترین کێشەکان لە مێژووی مۆدێڕن دا ناو  بردووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە