پەیامی کورد ... ترامپ پەیمانی دا پێش بە بەردەوام بوونی بەرنامەگەلی سیخوڕی لە ناوخۆی ئەمریکا بگرێت.
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا پەیمانی داوە کە بەردەوام بوونی سێ بەرنامەی جۆراوجۆر لە چوارچێوەی " یاسای ئازادی " و " یاسای چاودێری شاراوە و نهێنی بە ئامانجی زانیاریگەلی دەرەکی FISA " لە جەرەیانی دەنگدان دەربارەی ئەوان لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا ڤێتۆ بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ترامپ لە لاپەڕەی تویتەری دا خۆیدا نووسی : ئەگەر یاسای FISA ئەمشەو لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند بکرێت ، من بە خێرایی ڤێتۆی دەکەم . ووڵاتەکەی ئێمە لە گەورەترین جەنایاتی سیاسی لە مێژوودا زەرەرو زیانی پێگەیشتووە . جۆرگەلی بەرفراوانی سەرپێچی بە پێی FISA بەشێکی گەورە لەم " تاوانانە بوو .
لە سەرەتای مانگی مەی ، سێنای ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هۆکاری جیاوازی ڕا لە نێوان کۆماریخوازان بۆ بەردەوام بوونی ٢.٥ ساڵەی بەرنامەگەلی چاودێری کە ئێعتێبار و بەهای ئەوانە ١٥ ی مانگی مارس بە کۆتایی هات ، دەنگی ئەرێ یان دا . ٨٠ سێناتۆر بۆ بەرەدوامیدانی سێ بەرنامەی جیاواز بە پێی یاسای ئازاد و یاسای چاودێری زانیاری شاراوە و نهێنی دەنگیان دا و ١٦ کەس دژی ئەم یاسایە بوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە