سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای کرد بەرەیەکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران پێکبهێنرێت و ئەو وڵاتەشی بە سپۆنسەری سەرەکی تیرۆر ناوبرد.
بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەقودس رایگەیاند، کە "کۆماری ئیسلامی ئێران سپۆنسەری سەرەکی تیرۆرە لەجیهاندا، دەبێت بەرپەرچی تیرۆر و تیرۆریستان بدەینەوە لەهەر کوێیەک بن و دەبێت بەرەنگاری ئەو ڕژێمانە ببینەوە کە پشتیوانی لەتیرۆر دەکەن."
ناتانیاهۆ جەختیشیکردووەتەوە، کە "ئێران ڕژێمی سەرەکی پشتیوانیکەرە لە تیرۆر لە جیهان و ناوچەکەدا و دەبێت دوژمنکارییە بەرفرانەکانی ئێران ڕابگرین. دەبێت دڵنیا ببینەوە لەوەی ئێران چەکی ناوەکی بەدەست نەهێنێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە