پەیامی کورد... لەسێدارەدانی بکوژی سێ ئاخوندەکەی مەشهەد
عەبدوللەتیف موردای، ئەو کەسەی کە بە چەقۆ لە مەشهەد هێرشی کردە سەر سێ ئاخوند، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بەندیخانەی وەکیلئاباد لە مەشهەد لە سێدارە درا.
بەرپرسی گشتیی دادگووستەریی مەشهەد، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە عەبدوللەتیف موردای، ئەو کەسەی کە بە چەقۆ لە شاری مەشهەد هێرشی کردبووە سەر سێ ئاخوند و دوو کەسیان کوژران و ئاخوندێکی دیکەیشیان بەتوندی بڕین دار بووبوو و، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بەندیخانەی وەکیلئاباد لە سێدارە درا.
لەو ڕووداوەدا کە خاکەلێوەی ئەمساڵ لە مەشهەد ڕووی داوە، عەبدوللەتیف، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ ئاخوند و دوو کەسیانی کوشت و هەروەها کەسی سێیەمیشی بە توندی بریندار کرد و ڕۆژنامەی کەیهانی سەر بە عەلی خامنەیی لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاندبوو کە، ئەو هێرشە پەیوەندیی هەیە بە کوژرانی دوو مەلای سوننی لە گونبەد کاووس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە