لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە،داوای كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمانی عیراق دەکرێت

لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە،داوای كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمانی عیراق دەکرێت

پەیامی کورد... لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە،داوای كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمانی عیراق دەکرێت

ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی ئەنجام بدات..

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2022 نووسراوێک بە واژۆی 65 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا، ئەو ئەندام پەرلەمانانە داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن.

هه‌روه‌ها لە نووسراوەکەدا داواکراوە کۆبوونەوەکە تایبەت بێت بە تاوتوێکردنى پرسی گۆڕانکاریى بەهاى دینارى عیراقى بەرانبەر دۆلارى ئەمریکى .

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لەئێستادا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی 156 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە