فەڕانسە هاووڵاتیانی خۆی لە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە

فەڕانسە هاووڵاتیانی خۆی لە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە

پەیامی کورد ... فەڕانسە هاووڵاتیانی خۆی لە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تەشرینی یەکەم، باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە توركیا  داوای لە هاووڵاتیانی فەڕەنسا کردووە لە شارەكانی توركیا، بە هیچ شێوەیەك نەچنە شوێنی قەرەباڵغی چونكە ئەگەری زۆرە پەلامار بدرێن.

 

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە توركیا، لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییەكانی كردووە لە توركیا، زۆر  وریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن، چونكە ئەگەری زۆرە پەلامار بدرێن، هەروەها داوایان لێ دەكات نەچنە شوێنی قەرەباڵغی.

 

ئەم ئاگاداركردنەوەیەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە توركیا دوای ئەوە هاتووە، كە بەهۆی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری حەزرەتی محەمەد لە باڵاخانەیەكی پاریس، گرژی لە نێوان رەجەب تەییب ئەرۆدغان و ئیمانوێل ماكرۆن هەردوو سەرکۆماری تورکیا و فەڕەنسا دروست بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە