بەفر رێگەى نزیکەى 300 ناوچەى باکووری کوردستان دادەخات

بەفر رێگەى نزیکەى 300 ناوچەى باکووری کوردستان دادەخات

پەیامی کورد … پەیامی کوردم… بەفر رێگەى نزیکەى 300 ناوچەى باکووری کوردستان دادەخات

لە دوو پارێزگای باکورى کوردستان بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەفرەوە رێگای 296 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون

شارەوانی وان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی بەفرەوە رێگای 287 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە و تیمەکانی شارەوانی ماوەی سێ رۆژە لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان

بەهەمان شێوە لە پارێزگای بەدلیس بەفر رێگای چەند گوندێکی داخستووە. بەڕێوبەری خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبانی شارەکە، ئومیت کورتکان بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵۆى تورکى، ئەوەی خستەڕوو کە تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگای نۆ گونددان کە بەهۆی بەفرەوە داخراون

هەروەها تیمەکانی شارەوانی، لە ناوەندی پارێزگاکە و شارۆچکەکاندا بەفری سەر شەقامکان رادەماڵن، تاوەکو ئاستەنگ بۆ کار و ژیانی هاووڵاتییان دروست نەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە