پەیامی کورد ... لافاو و بوومەلەرزە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ژیانی خەڵکی تووشی قەیران و کارەسات کردووە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش بینەری ئەو ژیان و قەیرانەن.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ٤ی ٢٠١٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ ڕیشتەر پارێزگای ئیلام و کرماشانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەژاند.
شوێنی ئەو بوومەلەرزەیە سنووری دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان ـ دەورووبەری سوومار ڕاگەێندراوە .
درێژایی جوغرافیایی ئەو بوومەلەرزەیە ٤٥.٧٣، بەرینایی ٣٣.٦٩ و قووڵایی بوومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمیتر بووە.
ئەو بوومەلەرزەیە لە ٢١ کیلۆمیتری سووماری کرماشان، ٤٩ کیلۆمیتریی ساڵح ئاوای ئیلام و ٤٩ کیلۆمیتریی زەڕنەی ئیلامەوە ڕووی داوە.
هەتا ئێستا لە خەسارەتی گیانی و ماددی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە