پەیاما کورد ـ لە وەرزی گەرما و هاویندا لەش بەشێوەیەکی گشتی تووشی وشکبوونەوە دەبێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە جاران ئاوی لەشت دەچێتە دەرەوە، چونکە ئارەقێکی زۆر دەکەیتەوە.
بەم ڕێکارانەی خوارەوە ئاوی پێویست بۆ لەشت دابین بکە:
1-خواردنەوەی برێکی زۆری ئاوە، لەهەمانکاتدا دوورکەوتنەوەیە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە وەک نیسکافە و قاوە و چا و خواردنەوە گازیەکان، چونکە هۆکارێکە بۆ زیاتر وشکبوونەوە و تینوێتی.
2-خۆشتن و گەرماوکردن بە ئاوی سارد و کەم گەرم، چونکە ئاوی خۆشتن بە ئاوی گەرم هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی لەش و نەهێشتنی زەیتی سروشتی لەش، جگە لەوەش پزیشک و پسپۆرانی پێست ئاماژە بەوەدەکەن نابێت خۆشتن و گەرماوکردن لە وەرزی هاویندا لە 10 خولەک زیاتر بێت بۆ پاراستنی شێداری پێست.
3-کاتێک پێست وشک دەبێتەوە، توێکڵێکی سپی هەڵدەدات، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە خەیارێک بهاڕە و کەوچکێک شەکری تێبکە و بۆ ماوەی 5 خولەک بیدە لە پێستەکەت و دواتر بە ئاوس سروشتی و ئاوی گوڵ بیشۆ، پاشان بە زەیتی بادام چەوری بکە، هەفتانە سێجار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە.
4-بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر زۆر گرنگە پێش چوونە دەرەوە لەماڵ، چونکە تیشکی خۆر کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر پێست و زیاتر وشکی دەکاتەوە، هەر بۆیە کاتێک دەچیتە بەر تیشکی خۆر کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە و نوێی بکەرەوە.
5-خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەکان زۆر بەسوودە و لەشت لە وشکبوونەوەی دەپارێزێت، بەڵام هەوڵبدە لەگەڵ هەموو جۆرە شەربەتێکی میوەدا ئاوی لیمۆ و نەعنا بەکاربهێنە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە