داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردو زیاتر بوە لە 8 ملیار دۆلار

داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردو زیاتر بوە لە 8 ملیار دۆلار

پەیامی کورد... داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردو زیاتر بوە لە 8 ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکردن و داهاتی مانگی 11ی ڕابردوی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە کۆپیەکی بۆ ڕادیۆی نەوا ناردوە تیایدا هاتوە، بەپێی ئاماری کۆتایی هەناردەکردن کە لەلایەن کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراقەوە (سۆمۆ) بەدەستیان گەیشتوە، بڕی هەناردەکردن 99 ملیۆن و 868 هەزارو 29 بەرمیل بوە کە داهاتەکەی گەیشتۆتە 8 ملیارو 189 ملیۆن و 602 هەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندوە، ڕێژەی هەناردەکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گەیشتۆتە 97 ملیۆن و 204 هەزارو 696 بەرمیل، هەروەها هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بڕی 2 ملیۆن و 363 هەزارو 20 بەرمیل بوەو تێکڕای یەک بەرمیلیش بە 82.004 دۆلار فرۆشراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە