"دەیان پەنابەر بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە"

"دەیان پەنابەر بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە"

پەیامی کورد... "دەیان پەنابەر بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە"

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی- کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیان پەنابەر بە شێوازێکی "نا مرۆڤانە" لەلایەن بولگاریاوە دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە.

هیوا خدر، نوێنەری فیدراسیۆنەکە لە تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاندووە: " ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا لە ناوچەی کۆفجازی سەر سنووری نیوان تورکیا و بولگاریا سەر بەشاری کرک لارێلی Kırklareli ی تورکیا سەدوو ٨٧ پەنابەریان دەستگیرکردووە."

دەشڵێت، ئەو پەنابەرانە هەرچی کاڵا و جل و بەرگ و پارە و مۆبایل و شتی بەنرخ پێیان بووە لێیان سێنراوە و بە نیمچە ڕووتی لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە دیپۆرتی سنووری تورکیا کراونەتەوە.

بەپێی لێدوانی پەنابەرەکانیش" پێشتر لە یۆنانەوە چوونەتە خاکی بولگاریا بەڵام لەگەڵ دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنووری بولگاریاوە بە و شێوازە نا مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵکراوە"

سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش، هیوا خدر دەڵێت، پێکهاتوون لە پەنابەرانی وڵاتانی (سووریا، ئێران، ئەفغانستان، مەغریب، توونس)

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە