تیمی وەزاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

تیمی وەزاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تیمی وەزاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان، ووڵامی راگەیندراوێکی تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر دەداتەوە و رایدەگەێنێت ، ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن، کە دژی تەبایی و یەکڕیزی و ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانە.

لە راگەێندراوی تیمی وەزاریی پارتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدا هەموو ڕووداوەکان وەک یەک سەیر بکەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە ڕووداوی خاکفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان لە ١٦ ئۆکتۆبەر، زۆر جیاوازە لە ٣١ ی ئابی پیرۆز، کە بڕیاریوو ئەوکاتیش هەولێر و کوردستان بە دەردی ئێستای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ببەن.

دەقی راگەێندراوەکە:

باشتر بوو بۆ تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە شێوەیەکی بابەتیانە و واقیعبینانە تەماشای گرژییەکانیان بکردبووایە . کەچی لە یادی ڕیفراندۆمی گەلەکەماندا ،کە هەموو هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێی دابوو ، ٩٣%ی خەڵکی کوردستانیش بە بەڵێ دەنگی بۆ دا ، ئامۆژگاری ئەو تاقمەیان بکردایە کە ڕەنج و ماندووبوون و خەونی میللەتەکەمانیان بە فیڕۆدا، کەچی لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا ، دەستیان بە هێرش کرد .

باشتر بوو ئەو کەسانەی لە جیاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ خودی تیمی یەکێتی لە ناو حکوومەت بکەن و بریار لە جیاتی حکوومەت بدەن، لە بری ئەو بێدەنگیێە دەبووا تیمی وەزاری یەکێتی ئامۆژکاریان بکەن، کە واز لە دەست تێوەردان لە کاروباری حکوومەت بهێنن، لە هەمانکاتدا دەبووا تیمی یەکێتی لە حکوومەت ئامۆژگاری ئەو کەسانەیان بکردبا، کە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنی وەزیرانە دەکەن، کە خۆیان تیایدا ئەندامن !

ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدا هەموو ڕووداوەکان وەک یەک سەیر بکەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە ڕووداوی خاکفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، کە بڕیاریوو ئەوکاتیش هەولێر و کوردستان بە دەردی ئێستای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ببەن.

مێژوو شاهیدە، کە مێژووی خاکفرۆشان و بێگانەپەرستی لە کەیەوە و لای کێ دەستی پێکردووە !.

ئێمە هەموو هەولێکمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەکان، وەک خؤیان بکەین و هەموو کەس تێکەڵ نەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەک تەنیا دەتانەوێ ڕاستییەکان پەردەپۆش بکەن، بگرە هیچ هەڵوێستێکیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، کە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەکرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن، کە دژی تەبایی و یەکڕیزی و ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانە.

ناوی کەسیش لە پەیامی سەرۆکی حکومەت نەهاتووە دەربارەی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر، بەڵام وەڵامدانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی، ساخکردنەوەی ئەو خیانەتەیە بە سەر ئەو تاقمەوە .

 

تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان

لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە