بەرپرسانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی "ڤیرووسی سیاسی" تۆمەتبار دەکرێن

بەرپرسانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی "ڤیرووسی سیاسی" تۆمەتبار دەکرێن

پەیامی کورد      ...     بەرپرسانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی "ڤیرووسی سیاسی" تۆمەتبار دەکرێن

بەرپرسانی باڵای چین، هێرشی زارەکی دەکەنە سەر هاوتا ئەمریکییەکانیان و بە بڵاوکردنەوەی"ڤیرووسی سیاسی" تۆمەتباریان دەکەن.

ژاو لیژیان، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمرۆ پێنجشەممە هێرشیکردە سەر مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووتی"پۆمپێئۆ هەرکاتێک و هەرچۆنێک پێی خۆش بێت بە بێ بنەما رەخنە لە ئێمە دەگرێت و زانیاری ناڕاست بڵاودەکاتەوە".

ژاو هەروەها مەبەستی ئەمریکا لەو لێدوانانەی تەنها بە لاڕێدا بردنی شەقامی نێودەوڵەتییە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی ڤیرووسێکی دیکە کە ئەویش" ڤیرووسی سیاسی"ە.

ووتیشی" رەخنە وهێرشەکانی پۆمپێئۆ لە هزری جەنگی سارد و بەرژەوەندی خۆپەرستانەی ئەمریکاوە هەڵدەقوڵێن و بەبێ هیچ بنەمایەک تۆمەت دەداتە پاڵ چین و پارتی شیوعی چینی".
بەگوێرەی ووتەکانی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، پۆمپێئۆ و کاربەدەستانی دیکەی هاوشێوەی ئەو لە ئەمریکا هەوڵدەدەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  بە هەوڵە دژە-چینییەکانی خۆیانەوە هۆگر بکەن و ووتیشی" هەرگیز پەکین رێگا نادات لەو هەوڵانەیان سەرکەوتوو بن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە