پەیامی کورد ... ژمارەی ڕاستەقینەی شازادە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە عەرەبستان ئاشکرا دەکرێت
" ترکی الفیصل " بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری عەرەبستانی سەعوودی لە تووشبوونی ژمارەی کەسانی خانەدانی حاکمی عەرەبستان بە ڤیرووسی کۆرۆانی نوێ هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، الفیصل ، لە مەقالەیەکدا کە لە ڕۆژنامەی " الشرق الاوسط " بلاویکردووەتەوە نووسی " ژمارەی ئەو شازادانەی کە لە خانەدانی حاکمی عەرەبستان بە کۆرۆنا تووشبوونە لانیکەم ٢٠ کەسن .
ئەو ئەم ژمارەیەی لە بە درۆ خستنەوەی هەواڵی چەند هەفتەی رابردووی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرا کردووە کە لەو هەوالەدا لە تووشبوونی ١٥٠ شازادەی سەعوودی بە کۆرۆنا قسە و باس کراووە .
الفیصل هەروەها ووتی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەوان تەرخان نەکراوە و هەر وەکوو هاوولاتیانی ئاسایی لە حاڵی چارەسەر کردنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە