پەیامی کورد … سەرۆکی هێزی تایبەتی حیزبوڵڵای عێراق کوژرا
بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی یاسر ئەبو موعەلیم سەرۆکی هێزی تایبەتی حزبوڵای عێراق لە بابل تەقیەوە و لەئەنجامدا کوژرا.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە کاتی تێپەڕبوونی لیوای ٤٧ی حەشدی شەعبی، یاسر ئەبو موعەلیم سەرۆکی هێزی تایبەتی حزبوڵای عێراق بە بۆمبی چێنراو کرایە ئامانج و جگە لە خۆی چەکدارێکی دیکەش کوژراوە.
ئەبو یاس موعەلیم، سەرۆکایەتی هێزی تایبەتی لیوای ٤٧ی سەر بە حەشدی شەعبی دەکات، کە هاوکات، سەرۆکی هێزی تایبەتی حزبوڵای عێراقیشە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە