سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كیتیه‌كه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كات.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان

سڵاو و رێز

به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە.

لە ڕێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان.

چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.

هەر شاد و سەرکەوتوو بن

مسعود بارزانی

15ـی5ـی2018

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە