تا چ ئاستێک هەستی نەتەوایەتی لە سلێمانی ماوە ؟؟؟

تا چ ئاستێک هەستی نەتەوایەتی لە سلێمانی ماوە   ؟؟؟

پەیامی کورد    ...    ووڵاتێک کە بنەماکانی خۆی بۆ بە ناو هۆنەرمەندێکی نەتەوەپەرستی تورک دەکاتە ژێر پێ دەبێ چۆن دڵی پێ خۆش بکەی کە دەتوانێ ببێتە دەوڵەت . سڵیمانی بە داخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بنەما نەتەوایەتییەکانی خۆی و شارە ڕەسەنەکی کوردان دەباتە بن پرسیار و زیاتر ڕقی نەتەوایەتی گەلێکی زۆڵم لێکراو بەرز دەکاتەوە سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كۆنسێرتی هونەرمەندێكی تورك لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی روونكردنەوەیەكی خستە بەردەم ڕای گشتی بەڵام ئەم ڕوونکردنەوەیە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نەبوو و بە داخەوە هەروا کە لە وێنەکەدا دەبینین ئاڵای ووڵات و نەتەوەیەکی بەشخوراو بە دەستی ناوخۆیش جارێکی دیکە ئەنفال دەکرێت و دەماری مرۆڤایەتی دڵسۆزانی ووڵات دەهەژێنێت .جا خۆ لە ئەساس دا کێشەکە ئێستا داگرتن و دا نەگرتنەکە نییە بۆچی دەبێ نەبێ ؟؟ پرسیاری سەرەکی و گرینگ ئەمەیە بۆچی دەبێ لە شارێک کە ساڵەهایە بانگەشەی ڕۆشنبیری و پێشکەوتن خوازی دەکات شارێک کە سەرچاوەی کەسانی ڕووناکبیرە ئێستا دەبێ ببێتە دەستەواژەی بێگانە و دوژمنان .. ئێمە لە هەر کوێیک بین هەر کوردین بە باش و بە خراپەوە بەڵام بە داخەوە بۆ ئەو کەسانەی کە ساڵەهایە ناوی ڕۆشنبیریان لە خۆ ناوە و ئێستا ڕەسەنایەتی خۆیان لە بن ناوە .

سەردار خدر، بەڕێوبەری شانۆی رۆمانی لە پاركی هەواری شاری ، شاری سلێمانی، لە راگەیندراوێكدا لەبارەی داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كۆنسێرتی كۆرای ئاڤجی، كە هونەرمەندێكی توركە ڕوونكردنەوەی دا و رایگەیاند "بە ھیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە  "ئێمە هەر لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستانمان دانەناوە ، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و ھەرکەسێك ووتەی دیكەی سەبارەت بەو بابەتە هەیە دەتوانێت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕاستییەکان بخاتەڕو بۆ لێپرسینەوە".

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی كۆنسێرتەكەش بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی نووسیویەتی " کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردووەو دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین".

شەوی رابردو لە شانۆی رۆمانی پاركی هەواری شار لە شاری سلێمانی، كۆنسێرتی هونەرمەندی تورك كۆرای ئاڤجی بەڕێوەچوو، پاش كۆنسێرتەكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە ئاڵای كوردستان لە كۆنسێرتەكەدا لابراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە