سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

پەیامی کورد     ...     سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە .

ڕۆژی سێشەممە، 11/2/2020، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

لەم بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە.

سەبری راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندەكان دەكرێت‌، هاوكات ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ كۆدەنگیی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراقە تاوەكو لە پەرلەمانی عێراق هاوكار و یەكدەنگ بین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە